بانگه‌واز و نامه‌يه‌كی كراوه‌ی ZMPRO
خۆشه‌ويستان، هۆگرانی ده‌نگ و هونه‌ری زه‌كه‌ريا، ئالبومی (لاپه‌ڕه‌ی سپی) به‌ری ڕه‌نج و ماندوويه‌تی و شه‌ونخوونی و كاری دڵسۆزانه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ريايه. له‌م دوو ساڵه‌دا هونه‌رمه‌ند هه‌وڵی داوه به سوودوه‌رگرتن له هه‌موو ئه‌زموونی ساڵانی دوور و درێژی هونه‌ره‌كه‌ی، كار و به‌رهه‌مێكی به هه‌موو پێوه‌ر و شێوه‌يه‌ك مۆدێرن، تازه و نوێتان پێشكه‌ش بكات.
دوو ساڵ به‌وپه‌ڕی عيشقه‌وه ڕه‌نجی داوه و شه‌ونخوونی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكتان پێشكه‌ش بكات كه له ئاستی خۆشه‌ويستی و چاوه‌ڕوانيی ئێوه‌دا بێت و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش وه‌كوو هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی ڕابردووی؛ به پشتگيری و پێشوازيی ئێوه كارێكی تری كڵاس و هه‌ڵهێنانی هه‌نگاويكی تری به‌ره‌وه پێشه‌وه بێت له هونه‌ری گۆرانی و موزيكی كورديدا و بيكاته ديارييه‌كی ساده بۆ ساته پڕ له عيشق و ئه‌وينه‌كانی ئێوه‌ی خۆشه‌ويست.
ته‌واوی تێكسته‌كانی ئه‌م ئالبومه هۆنراوه‌كانی شاعير سامی ئه‌رگۆشی – ن و هه‌موو ئاواز و دابه‌شكردنه‌كانيش هی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ريا خۆيه‌تی. كاری موزيك و تۆماركردنی له سه‌ر ده‌ستی هه‌ره باش‌ترين و به‌ناوبانگترين موزيسيه‌ن و له ستۆديۆكانی توركيا ئه‌نجام دراون كه كار بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌وره‌ترين هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جيهانيش ده‌كه‌ن.
وه‌ك له به‌رگی ئالبومه‌كه‌شدا ده‌خوێننه‌وه، هه‌موو داها‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ ئه‌و منداڵانه‌يه كه بوونه‌ته قوربانيی شه‌ڕ و توندوتيژی و ئه‌وپه‌ڕی پێويستييان به يارمه‌تی و هاوكاری و ئاوڕلێدانه‌وه‌ی هه‌مووان هه‌يه، بۆيه‌شه خۆدوورگرتن له كۆپی و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه؛ مايه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و پێزانينه و به‌شدارييه‌كی گاريگه‌ر و ڕاسته‌وخۆی ئێوه‌يه له‌م كار و پرۆژه خێرخوازييه‌دا كه له چوارچێوه‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی لاپه‌ڕه‌ی سپی)دا بۆ خزمه‌ت و هاوكاری و پشتگيريی ئه‌و منداڵانه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ڕێز له‌م خواسته خێرخوازييه بگرن و به هيچ شێوه‌يه‌ك به‌رهه‌مه‌كه كۆپی نه‌كه‌ن و ڕێ له كۆپی و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی بگرن، به‌م شێوه‌يه‌ش به‌شدارييه‌كی كارا و ڕاسته‌وخۆ له‌م پرۆژه‌يه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌ستی يارمه‌تی بۆ ئه‌و منداڵانه درێژ ده‌كه‌ن.
كۆپينه‌كردن و له‌به‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌ڕی ڕێزگرتنه له ڕه‌نج و ماندوويه‌تيی دوو ساڵی ته‌مه‌نی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ريا عه‌بدوڵڵا و كار و به‌رهه‌مه‌كانی.
Zakaria Music Production
زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم
کارزان حەیدەر:
Zakaria
زەکەریا... ئەو ئیمبراتۆرەى لە بەرگى هونەرمەندێکى گەورەدایە، لە ڤێلایەکدا لە هەولێر کارەکانى ڕایى دەکات و بۆ خەوتن
و ئیسراحەت کردنیش دەچێتەوە نێو شوقەیەک لەو ئاپارتمانانەى لە پایتەختى کوردستان بە ناوى ئەو ناسراوە.
وەک هەر جارێکى دیکە لەو ڤێلایە یەکترمان بینى بەڵام بڕیاربوو ڕۆژێک پێشتر یەکتر ببینین ،کەچى بۆ ڕۆژى دواتر دوامان خست بە هۆى مەوعیدێکى ئەوەوە لەگەڵ چەند برادەرێکى خۆشەویستى ، بەیەکەوە چووینە ژوورە تایبەتیەکەى خۆى ، دواى ئەو ماوەیەى کە نەم دیبوو ، وێنەیەکى نائاسایم لەسەر مێزەکەیدا بینى ، کە لێم پرسى ئەو وێنەیە لە چ ماددەیەک دروستکراوە؟ گووتى: برادەرێکى خۆشەویست لە زێڕ بۆى دروست کردووم و کردوویەتیە دیارى بۆم.
ڕەنگە پرسیار گەلێک زۆربن ئەگەر هەرکەسێکمان پێى بگەین ، بەڵام دەرفەتى ئەو لەوە کەمترە کە ئەو هەموو
پرسیارانەى لە خەیاڵو مێشکى ئێمەدا هەن وەڵامى بداتەوە ، کەچى من بەوە دەستم پێ‌کرد:
• بۆ مەوعیدەکەمان بۆ ئەمڕۆ دواخرا؟
پێشتر لەگەڵ چەند برادەرێک مەوعیدمان دانابوو بچین سەردانى گوندێکى دەوروبەرى هەولێر بکەین ، بۆیە ئەو ڕۆژە چووینە ئەو گوندە خۆشەو و دیمانەکەى نێوان من و تۆش بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
• بەرهەمى نوێت چى بەسەرهات؟
بەرهەمى نوێم کارە زەحمەتەکانى هەمووى تەواو بووە، لە ئایندەیکى نزیکدا خەڵکى کوردستان گوێیان لێى دەبێ ، بەرهەمەکە تا ئێستا ناوییم بۆ دیارە نەکردووەو لە 12 تا 14 تڕاک پێکهاتووە و ئەو شاعیرانەى پێشتر کاریانم لەگەڵ کردوون ، وەک کاک سامى ئەرگوشى و کاک شاڵا و و کاک عەبدولڕەحمان بێلاف ، شیعریان بۆ داناوم و بڕیارە یەک دوو برادەرى دیکەى شاعیر ئەوانیش بەشداریم بکەن.
• پڕۆژەى دروستکردنى کۆلیژى میوزیک چى بەسەرهات کە بۆ دامەزراندنى داواتان پێشکەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا کرد؟
ئێستا خەریکى داڕشتنى ماستەر پلانین و لە کارکردنین بۆ دامەزراندن و دروستکردنى ، چونکە ڕەزامەندى لەسەر دراوە.
• بۆ کەم دەردەکەوى؟
سەرقاڵیم واى لێکردووم کەم دەرکەوم.
• دایکت لێت ڕازیە؟
ئەگەر لە دەرەوەى کوردستان بم ، ڕۆژانە بە تەلەفۆن قسەى لەگەڵ دەکەم ، ئەگەر لە ناوەوەى کوردستانیش بم ، ڕۆژ نا ڕۆژێ سەردانى دەکەم ئەگەر دەرفەتیشم زۆر کەم بێ، زۆر شەوانیش هەیە لاى دەمێنمەوە ، دایکم زۆر پیر بووە.
• سوێند بەچى دەخۆى؟
بە وڵات ، بە دایکم.
• ئەو دەنگۆیە ڕاستە گوایە بە نهێنى ژنت هێناوە؟
ئەوە ڕاست نییە و کەسێکى دیاریکراو لە ژیانى مندا نییە ، ئەوەى بیرى لێ دەکەمەوە تەنها خۆشەویستى دایکمە.Zakaria
• وەرزش دەکەى؟
ئێواران لەسەر ئامێرى ڕۆیشتن.
• ئەو کاتانەى دەرفەتێکت دەبێ ، بەچى بەسەرى دەبەى؟
بە دانیشتن و بینینى دۆست و برادەران و خوێندنەوەش.
• پەیوەندیت لەگەڵ کەسایەتییە هونەریەە جیهانیەەکان هەیە؟
لەگەڵ زۆرێ لەوان
• حەزدەکەى ڕۆژێ لە ڕۆژان لە فیلمێکى سینەماییدا ، یان لە درامایەکدا ڕۆڵى سەرەکى ببینى؟
زۆر حەزدەکەم ، بەمەرجێ سیناریۆ و دەرهێنانێکى چاکى بۆ بکرێت و بابەتێکى جوان و گرنگیش بێت.
• بیر لە دروستکردنى میدیا ناکەیتەوە؟
بیر لە دروستکردنى کەناڵێکى ئاسمانى دەکەمەوە زیاتر فەرهەنگى بێت.
• بەهۆى سەرقاڵیتەوە زۆر سەفەر دەکەى ، بیرت لەوە نەکردۆتەوە فڕۆکەیەکى تایبەت بەخۆت هەبێ؟
حەزم لێە.
• وابزان خولیاى ڕاوت هەیە؟
نا ، ئاژەڵ و باڵندەکانم زۆر خۆش دەوێن، من خولیاى نیشان شکێنیم هەیە.
• چەند پاشەوانت هەن؟
بڵێ چەند هاوڕێت هەن.
Zakaria
• بۆ هەمیش بە قاتەوە دەتبینم نەک بە جلى ئاساییەوە؟ چەند قاتت هەن؟
چونکە قاتم زیاتر لێ دێن و چەند دانە قاتێکم هەن ( بە پێکەنینەوە )
• تەسبیح هەمیشە بە دەستتەوەیە؟
زۆر حەزم لێیەتى ، سەبووریەکەو زۆر جار یارمەتیم دەدات بۆ بیر کردنەوە
• ئەو نامانەى هەوادارانت لەڕێى ماڵپەڕەکەوە بۆت دەنێرن ، وەڵامى هیچ یەک لەوان دەدەیتەوە؟
زۆر لەوان وەڵام دەدەمەوە.
• دواى ناوبانگ دەرکردنت، بە تەنها بە هەولێردا سووڕایتەوەو خەڵک پێى نەزانیبێ؟
زۆر جار بەپێى و هەندێ جاریش بە ئۆتۆمبیل.
• چ عەشیرەتێکى؟
خۆشناوم ( بە پێکەنینەوە )
• خۆت گەنجى و زۆربەى هەوادارانیشت گەنجن ، بیر لەوە ناکەیەوە پڕۆژەیەکى نیشتەجێکردنى ئاسایى بۆ گەنجان جێبەجێ بکەیت؟
بیرم لێکردۆتەوە ، لە ئایییندە جێبەجێى دەکەم.
• بازرگانى ڕێگرى لە هەونەر دەکات؟
بازرگانى هاوکارى هونەر دەکات
دیمانەکە لەوە کۆتایى هات ، بەڵام دانیشتنى دواى دیمانەکەو قسە خۆشەکانى تا سەعات 5.30 ئێوارە بەردەوام بوو لە کاتێکدا ئێمە لە سەعات لە سەعات 1.30 ى نیوەڕۆ یەکترمانبینى، یەکترمان ماچ کرد‌و لە دەرگاى ڤێلاکە چاوەڕێى کردم تا ڕۆیشتم ، لەوێوە زانیم ئەو کەسێکى سادەو ساکارو ناوەڕۆک گەورەو پڕ نرخە
زه‌كه‌ریا: مه‌رجی یه‌كه‌مم ئه‌وه‌یه ده‌بێت هاوسه‌ره‌كه‌م كورد بێت
زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا ئه‌و گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كورتی ته‌مه‌نی هونه‌ریدا توانی پێگه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ خۆی بنیاد بنێ تا ئه‌و راده‌یه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌لای زۆربه‌ی گه‌نجانه‌وه به‌گۆرانیبێژی ژماره یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ناوده‌برا.Zakaria
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا فراوانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی زه‌كه‌ریا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی نه‌توانێت له‌هۆڵه‌كاندا ئاهه‌نگ بگێڕێت، به‌ڵكو بۆ جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره ناچار له‌كوردستان په‌نای بۆ یاریگاكان برد‌و له‌وێ ئاهه‌نگی گێڕا.
ئه‌لبوومی "بگه‌ڕێوه" سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی زه‌كه‌ریا بوو، به‌دوای ئه‌وه‌شدا ئه‌لبوومی "دایه" ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئێجگار فراوانی هه‌بوو، به‌جۆرێك بازدانێكی گه‌وره‌ی له‌كارو ناوبانگی زه‌كه‌ریادا دروست كرد، له‌دوا كاردانه‌وه‌شدا زه‌كه‌ریا له‌وڵاتی سوید وه‌ك تاكه نوێنه‌ری گۆرانیبێژانی كورد بانگهێشتی ئاهه‌نگێكی جیهانی كرا‌و به‌دوای ئه‌وه‌شدا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری عێراقی ئه‌مڕۆ وه‌ك باشترین هونه‌رمه‌ندی عێراق‌و كوردستان خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا.
پێش زه‌كه‌ریا له‌خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده "نه‌جمه‌دین ئاواره"ی برای ده‌ستی داوه‌ته كاری هونه‌ری كه ئه‌ویش یه‌كێك بووه له‌گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانی شاری هه‌ولێر، ئه‌و كه‌شه هونه‌رییه‌ی له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هه‌بووه، هانی زۆری داوه بۆ ئه‌وه‌ی دواجار خۆی له‌بواری هونه‌ریدا ببینێته‌وه.
زه‌كه‌ریا دۆسته‌كانی به‌وه ستایشی ده‌كه‌ن كه شێوازێكی نوێی له‌ئاوازو هۆنراوه‌و دابه‌شكردن هێناوه‌ته ناو هونه‌ری كوردییه‌وه‌و نه‌یاره‌كانیشی به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی به‌تایبه‌تی له‌ئاوازو دابه‌شكردندا مۆركی توركی پێوه دیاره‌و ئه‌مه‌ش زیانی به‌هونه‌ری كوردی گه‌یاندووه.
پاش چوار ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له‌میدیا كوردییه‌كان، زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا له‌م دیداره تایبه‌ته‌یدا بۆ گۆڤاری ئاوێنه‌كان چه‌ند نهێنییه‌كی تایبه‌تی ژیانی خۆی ئاشكرا ده‌كات‌و روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی كار‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی ده‌دات.
* ئه‌وه‌نده‌ی زانراوه ئێوه به‌بنه‌ماڵه سه‌رقاڵی كاری هونه‌رین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت به‌تایبه‌تتر له‌وه تێبگه‌ین كه ئایا تۆ له‌كه‌یه‌وه هاتوویته بواری هونه‌ری، ئاخۆ هیچ به‌رهه‌مێكت هه‌بووه تۆمارت كردبێت‌و بڵاونه‌كرابێته‌وه؟
- به‌ڵێ ئه‌وه راسته، من له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌ریم، پێش من نه‌جمه‌دین ئاواره‌ی برا گه‌وره‌م گۆرانیبێژه، گه‌یلانی براشم موزیكژه‌ن بوو، منیش هه‌ر له مناڵیمه‌وه خه‌ریكی كاری هونه‌ریم و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی تیپه هونه‌رییه‌كانی هه‌ولێر كارم كردووه. بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ش، نه‌خێر هیچ گۆرانییه‌كی تۆماركراوم نه‌بووه كه بڵاوم نه‌كردبێته‌وه.
* تۆ زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌كو موزیسیان و گۆرانیبێژ ناسرایت، ده‌مانه‌وێ بزانین ساڵی چه‌ند رووتكرده ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئێستا له‌كوێ نیشته‌جێیت؟
- نزیكه‌ی پانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واته له‌ساڵی 1993 چوومه ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و ئێستاش زۆربه‌ی كاته‌كانم له‌كوردستان به‌سه‌ر ده‌به‌م.
* ئه‌لبومی "بگه‌ڕێوه" بووه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتن‌و ناسینیت بوو لای جه‌ماوه‌ر، پاشان ئه‌لبومی "دایه" ناوبانگێكی زیاتری دایتێ، كاتێك بیرت له‌وه كرده‌وه كه ده‌ست بكه‌یت به‌گۆرانی وتن، پێشبینیت ده‌كرد به‌و شێوه‌یه ده‌ربكه‌ویت‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت؟
- ئه‌لبومی بگه‌ڕێوه به‌ر له ئه‌لبومی دایه بوو. خۆشبه‌ختانه ئه‌لبومی دایه به دڵی جه‌ماوه‌ر بوو، ئیتر دوای ئه‌و ئه‌لبومه گه‌ڕامه‌وه كوردستان و زیاتر له جه‌ماوه‌ر نزیك بوومه‌وه.
* باشه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌لبوومانه به‌و شێوه‌یه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- تازه‌گه‌رییه‌ك بوو له ناو گۆرانیی كوردیدا، چ له رووی دابه‌شكردنی مۆسیقاوه، چ وه‌ك ئاواز و هۆنراوه‌ش.
* ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه زۆر به‌كه‌می به‌رهه‌می نوێت ده‌بیسترێت، بۆچی به‌رهه‌مه‌كانت دوا ده‌كه‌ون، زۆر كه‌س ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رقاڵ بوونت؟
- به لای منه‌وه ژماره‌ی ئه‌لبوم گرنگ نیه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی گرنگه، من تا له به‌رهه‌مه‌كانم دڵنیا نه‌بم، بڵاویان ناكه‌مه‌وه، زۆر جاری واش هه‌بووه ئه‌لبومێكم گۆرانیی زیاتری تیادا بووه، به‌ڵام به‌ر له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو تا سێ تراكم لێ لاداوه.
* مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌وڵاتی سوید به‌شداری ئاهه‌نگێكت كرد، وه‌ك زانیومانه له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌و هونه‌رمه‌ندێك بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه بانگهێشت كرابوو، له‌نێو هونه‌رمه‌نده كورده‌كانیشدا ئه‌و بانگهێشته ئاراسته‌ی تۆ كرا، ئه‌و به‌شدارییه چی پێ به‌خشیت؟Zakaria
- دیاره ئه‌وه مایه‌ی خۆشحاڵی بوو بۆ من و جه‌ماوه‌ره‌كه‌م، دوای چه‌ندین ساڵ ماندووبوون و شه‌ونخوونیم، تازه شته‌كانم گه‌یشته ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی. ئه‌و فیستیڤاڵه‌ی مانگی ده‌ی رابردوو له‌سوید ساز كرا كه تیایدا باشترین هونه‌رمه‌ندانی گه‌لان ده‌ستنیشان ده‌كرێن، منیش به شانازییه‌وه وه‌كو كوردێك ده‌ستنیشان كرام و تیایدا به ئه‌نقه‌ست وام كرد كه گرووپێكی كورد له‌گه‌ڵم به‌شدار بێت بۆ ئه‌وه‌ی لێهاتوویی كورد له بواری مۆسیقادا نیشانی ده‌ره‌وه بده‌ین.
* هه‌ر پاش ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن "سه‌نته‌ری عێراقی ئه‌مڕۆ" خه‌ڵاتی رێزلێنانت پێ به‌خشرا، ئه‌و خه‌ڵاته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بوو؟
- ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری عێراقی ئه‌مڕۆ كه سوپاسیان ده‌كه‌م، دیاره دوای ئه‌وه‌ی خۆیان راپرسیان كردبوو، منیان به شایه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته بینی بوو، ئه‌مه‌ش دیاره پێزانینێك و به‌بیرهێناوه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی كه تیایاندا شه‌ونخوونیم به دیار گۆرانی و مۆسیقای كوردییه‌وه كردووه.
* وه‌ك ده‌زانین له ئاهه‌نگی رێزلێنانه‌كه‌دا، دوو گۆرانیت له ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ت پێشكه‌شكرد، ده‌كرێ هه‌ندێك زانیاریمان له‌و باره‌یه‌وه پێبڵێیت؟
- دوو گۆرانییه تازه‌كه‌م وه‌كوو خۆشه‌ویستیه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ر بوو كه له هه‌ر ئاهه‌نگێكدا گۆرانیی تازه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ش دڵنیاییه بۆ جه‌ماوه‌ر كه من له كاره‌كانم به‌رده‌وامم.
* كاره‌كانی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه به‌چی گه‌یشتووه؟
- كاری باشی تیا كراوه‌و له‌ته‌واوبووندایه، ره‌نگه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوبكرێته‌وه.
* ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ریی بێته پێشه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی بیانی چ كوڕ یان كچ به‌یه‌كه‌وه گۆرانی بڵێن، تا چه‌ند ئاماده‌یت ئه‌و داوایه قبوڵ بكه‌یت، یان تائێستا داوات له‌و شێوه‌یه‌ت بۆ هاتۆته پێشه‌وه، یان خۆت پێت خۆشه كارێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌یت؟
- به‌ڵێ شتێكی وا له ئارادایه، نامه‌وێ ئێستا باسی بكه‌م، له كاتی خۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ من جیاوازیش نیه كوڕ، یان كچ بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ندێكی باش بێت.
* ئه‌وه‌مان بیستووه كه به‌نیازیت كۆلێژێكی میوزیك له‌كوردستان دابمه‌زرێنیت، ده‌كرێت ورده‌كاری ئه‌و پرۆژه‌یه بزانین؟
- راستییه‌كه‌ی به‌نیازین كۆلیژێك بكه‌ینه‌وه كه به‌ته‌نها تایبه‌ته بۆ پێگه‌یاندنی میوزیكژه‌ن، له‌م رووه‌وه چه‌ند پێشنیارێكمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی رۆشنه ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م مامۆستاكانی ئه‌و كۆلێژه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه دێن.
* با بزانین زه‌كه‌ریا له شه‌و‌و ڕۆژێكدا چه‌ند كاتژمێر ده‌خه‌وێت، وه‌ك ئێمه بیستومانه شه‌وانه تا به‌ره‌به‌یان سه‌رقاڵی پڕۆڤه‌كردنیت؟
- به زۆری كه‌مخه‌وم، شه‌وانه خه‌ریكی دابه‌شكردنی مۆسیقا و ئاوازدانانم، جارجاره‌ش له‌گه‌ڵ هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانم داده‌نیشم.
* چ كاتێك سه‌ردانی ماڵی باوكت ده‌كه‌یته‌وه؟
- هه‌موو كاتێك به به‌رده‌وامی، زۆر نزیكم لێیانه‌وه.
* له‌گه‌ڵ وه‌رزش كردن‌دا چۆنیت؟
- به‌رده‌وام هه‌موو رۆژێك وه‌رزش ده‌كه‌م.
* جیا له لایه‌نی ئیشوكار‌و گۆرانی، ئه‌گه‌ر كاتت هه‌بێت چ خولیایه‌كی دیكه‌ت هه‌یه؟
- به‌زۆری خوێنده‌نه‌وه و وه‌رزش‌و به‌وانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بم.
* ئایا زه‌كه‌ریا له‌ژیانیدا خۆشه‌ویستی كردووه؟
- به‌ڵێ خۆشه‌ویستیم كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی تر له‌باره‌یه‌وه ناده‌م.
* له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه به‌نیازیت ژیانی هاوسه‌ریی دروست بكه‌یت، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟، هه‌روه‌ها ئه‌و كچه‌ی ده‌ته‌وێت بیهێنیت حه‌ز ده‌كه‌یت چ مه‌رجێكی تێدا بێت؟
- راسته به‌نیازم، به‌ڵام ئێستا شتێكی روون له‌ئارادا نیه.
* به‌لاته‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ كچێكدا دروست بكه‌یت‌و كورد نه‌بێت؟
- نه‌خێر، مه‌رجی سه‌ره‌كیم ئه‌وه‌یه هه‌ر هاوسه‌رێك هه‌ڵبژێرم ده‌بێ كورد بێت.
سازدانی: پشتیوان جه‌مال